پاکردنەوەی پارکی سەنتەری شار

پاکردنەوەی پارکی سەنتەری شار

پارکی سەنتەری شار، ئەو شوێنەی هەمیشە ژمارەیەکی زۆر لەهاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و گەشتیاران بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش سەردانی دەکەن. لەبەرامبەردا لەپێناو هەمیشە پاکڕاگرتنی پارکەکە، لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکان هەڵمەتی شوشتنی نافورە و پاککردنەوەی پاشماوە و زبڵ و خاشاکی بەجێماوی هاوڵاتییان و گەشتیاران ئەنجام دەدرێت، کەئەمەش قورسایی و ماندووبوونێکی زۆری خستۆتە سەر ئەو کرێکارانەی ئەرکی پاککردنەوەی پارکەکەیان لەئەستۆدایە.
بۆیە داوا لەسەرجەم هەوڵاتیانی سنووری پارێزگاکەمان و هەموو ئەو گەشتیار و ئازیزانە دەکەین کەسەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکەن، پارکی سەنتەری شار و تەواوی ئەو شوێنە گشتیانەی سەردانی دەکەن بەماڵی خۆیان بزانن و بە پاک و خاوێنی شوێنەکان ڕابگرن و پاشماوە و پیسی لەدوای خۆیان بەجێنەهێڵن