بەئامادەبوونی پارێزگای هەولێر، پێشانگایەکی هونەری کاریکاتێری کرایەوە

بەئامادەبوونی پارێزگای هەولێر، پێشانگایەکی هونەری کاریکاتێری کرایەوە

رۆژی دووشەممە 2022.6.20، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگای هەولێر و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و ژمارەیەکی دیکە لە هونەرمەندان و هونەردۆستان، لەهۆڵی گەلەری هونەر، پێشانگای هونەری کاریکاتێری هونەرمەند جەبار سابیر کرایەوە.
لەپیشانگاکەدا چەندین تابلۆی کاریکاتێری نمیاشکرابوون، پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەست خۆشی لە هونەرمەند هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواست.