شوێنێکی دیکەی سوڕانەوە (یوتێرن) لەشەقامی شۆڕش زیادکرا

شوێنێکی دیکەی سوڕانەوە (یوتێرن) لەشەقامی شۆڕش زیادکرا


لە بەردەوامی کاری خۆیان بۆ رێکخستنەوەی شەقامەکان و کەمکردنەوەی لۆدی قەرەبالغی شەقامەکان، سەرۆكايەتى شارەوانى ھەولێر لەرێگەى تيمى قيرتاوكردن و چاكردنى شەقام لەبەرێوەبەرايەتى شارەوانى سێ ھەڵسان بەچاک کردن و قیرتاوکردنی یوتێرن (سورانەوە) لە شەقامی شۆرش بەرامبەر پشەسازی باکوور….
شایەنی باسە تیمەکان لە هەمان شەقام کاری چاک کردنەوەی شۆستەکە و لێدانی کێربستۆن بە شێوەی ئەندازەیی جێبەجێکرد.