بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، کتێبى پیرمێرد لەدەستنووسى چل چیرۆکدا بڵاو کرایەوە
دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە 2022.9.7، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەکى تر لە نووسەر و ڕۆژنامەنووسان و ڕۆشنبیران، لە ڕێورەسمێکدا، کتێبخانەى ئاشتى لەشارى هەولێر نوێترین کتێبى کامەران سوبحانى بەناوى پیرمێرد لەدەستنووسى چل چیرۆکدا بڵاو کردەوە.
لەڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەست خۆشی لە کتێبخانەى ئاشتى و پیرۆزبایی لەنووسەر، هیواى سەرکەوتن و بەردەوامی بۆى خواست.