پارێزگاری هەولێر، بەشداری لەپرسەی شاژنى بەریتانیا کرد
پارێزگاری هەولێر، بەشداری لەپرسەی شاژنى بەریتانیا کرد
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 2022.9.11، ئومێد خۆشناو، پاریزگاری هەولێر، بەمەبەستى گەیاندنى هاوخەمى و پرسە و سەرەخۆشى بەشدارى پرسەى شاژنى بەریتانیا (ئێلیزابێزی دووەم)ى لەهەولێر کرد.
پارێزگاری هەولێر، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی کونسڵى شانشینى بەریتانیا لەهەولێر کرد و رایگەیاند: "لەبونەیەوە کە لەدڵەوە خەمبارین، بە ناوی خۆم و تەواوی هاوڵاتییانی شاری هەولێر، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی جەنابتان و لەڕێگەی ئێوەشەوە لەسەرجەم گەلی بریتانیا دەکەین".
لەلایەن خۆیەوە، کونسڵى بەریتانیا بەناوی خۆی و دبلۆماتکارانی کونسڵخانە، سوپاسی پارێزگاری هەولیرى کرد بۆ بەشدارییکردنیان لە پرسەی شاژنى بەریتانیا ئێلیزابێزی دووەم.