بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، ڕاکێشانى تیروپشکى یانەکانى خولى نایابى کوردستان ئەنجامدرا
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2022.9.18، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و تاریق عهبدولڕهحمان، سهرۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان و د.شاکر سمو، بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش لەوەزارەتی ڕۆشنبیری و ئەندامانى دیکەى یەکێتى تۆپى پێی کوردستان و ژمارەیەک لە وەرزشوان و سەرۆک و ئەندامانى دەستەى کارگێڕى یانە وەرزشیەکانى کوردستان، لەهۆڵى هوتێل شیراتۆن ڕاکێشانى تیروپشکى یانەکانى خولى نایابى کوردستان بۆ وەرزى 2022-2023 ئەنجامدرا، کە بڕیارە لە 2022.10.13 یاریەکانى خولەکە دەست پێبکات.