سەرۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە قوتابییە یەکەمەکانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان و پارێزگای کەرکووک

سەرۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە قوتابییە یەکەمەکانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان و پارێزگای کەرکووک



ئەمڕۆ چوارشەممە 2022.9.21، ڕێزدار مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە قوتابییە یەکەمەکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگای کەرکووک لە گوتارێكدا جەختی لەوە کردەوە کە هەموو هەوڵێک بۆ رەخساندنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ خوێندن دەدەین، چونکە بەرزکردنەوەی ئاستی کەرتی پەروەردە بەشێکە لە چاکسازییەکان.داواشی لە قوتابییە یەکەمەکان كرد ببنه‌ کەسانی داهێنەر.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ھانی قوتابیانیدا، ڕێزگرتن لەیەكتر و له‌ پێكھاتە نەتەوەیی و ئایینییە جیاوازەکانی ھەرێمی كوردستان بكەن بە بنەمای ژیانیان .