بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، ئیفێنتێک بۆ ڕەخساندنى هەلى کارى گونجاو بۆ پەنابەران و سودمەندانى قەرزى بچووک ئەنجامدرا

بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، ئیفێنتێک بۆ ڕەخساندنى هەلى کارى گونجاو بۆ پەنابەران و سودمەندانى قەرزى بچووک ئەنجامدرا

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ پێنج شەممە 2022.9.22، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و نەبەزعەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و ژمارەیەکى تر لەبەڕێوەبەرانى دام و دەزگا فەرمییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئەنجومەنى پەنابەرانى دانیمارکى DRC لەژێرناونیشانى "چالاكى بەستنەوە بە بازاڕ" بە ئامانجى ڕەخساندنى هەلى کارى گونجاو بۆ پەنابەران و سودمەندانى قەرزى بچووک لەئەنجومەنەکەیان ئیفێنتێکیان ئەنجامدا.
مەبەست لەئەنجامدانى ئیفێنتەکە پەرەپێدانى پڕۆژە بازرگانییەکان بوو بۆ ئەو کەسانەى کە تواناى بەڕێوەبردنى پڕۆژەى بازرگانیان هەیە، هەروەها ڕەخساندنى هەلى کارى گونجاو بۆ ئەوکەسانەى کە کاریان دەست ناکەوێت یاخود لەبازاڕى کاردا شوێنیان نابێتەوە، ئەم پڕۆژەیە کە پاڵپشتى دارایی لەلایەن حکومەتى ئەمریکاوە دەکرێت ماوەى دووساڵە بەردەوامە و ئامانج تێیدا پاڵپشتیکردنى ئەو پەنابەرانەیە کە لەبارودۆخێکى ناهەموواردا دەژین.