پارێزگارى هه‌ولێر، پێشوازی له بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی مێرسی کۆرپ لە عێراق كرد
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2022.9.22، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، له‌دیوانى پارێزگا، پێشوازی له بڕۆک گیبۆن، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی مێرسی کۆرپ لە عێراق و شاندێكى یاوەری كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا، پارێزگارى هه‌ولێر، دەستخۆشی لە ڕێکخراوی ناوبراوی کرد بۆ ئەو کار و چالاکیانەی له‌ماوه‌ى ڕابردوودا ئەنجامیان داوه، بەتایبەتی لەهاریکاریکردنی کەمپەکانی ئاوارە و پەنابەران.
لە لایه‌ن خۆیانەوە، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی ناوبراو سوپاسی پارێزگارى هه‌ولێریان کرد و ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى زیاترلەگەڵ پارێزگاى هه‌ولێر كرده‌وه.