پارێزگاری هەولێر ئامادەیی پانێلێکی تایبەت بە ریفراندۆمی سەربەخۆیی دەبێت

پارێزگاری هەولێر ئامادەیی پانێلێکی تایبەت بە ریفراندۆمی سەربەخۆیی دەبێت

بە مەبەستی بەرز راگرتنی پێنجەمین ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەستەیی ئینسکلۆپیدیایی پارتی دیموکراتی کوردستان، رۆژی شەممە 24 ئەیلول رێورەسمێکی تایبەتی بۆ ناساندنی سیێ کتێبی تایبەت بە ریفراندۆمی سەربەخۆیی رێکخست، تێدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو ژمارەیەك لە کەسایەتی سیاسی و رۆشنبیرو نوسەر ئامادەیی بوون…
ئەو رێورەسمە بە ناونیشانی ( چۆنییەتی وەبەرهێنانی ئەنجامی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان) بوو، تێدا پانێلێك تایبەت بە ریفراندۆم پێشکەشکراو لە کۆتاییشدا کتێبەکان پێشکەشی ئامادەبووان کرا…