پارێزگاری هه‌ولێر ئاماده‌یی مه‌راسیمی ئاڵوگۆڕی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری ناوخۆی پارێزگا ده‌بێت
ئەمرۆ ٢٥ی ئەیلول به ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و مه‌سعود كاڕه‌ش جێگری پارێزگاری هه‌ولێر لیوا تاریق ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی ناوه‌ندو به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌شێك لە فه‌رمانگه حكومییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رانی ناحییه و فه‌رامانبه‌رانی دیوانی پارێزگای هه‌ولێر، مه‌راسیمی ئاڵ وگۆڕی پۆستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری ناوخۆی دیوانی پارێزگای هه‌ولێر له نێوان عه‌میدی مافپه‌روه‌ر خالید عه‌باس ره‌شید و عه‌قید خه‌سرۆ غازی به‌ڕێوه چوو.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا عه‌قید خه‌سره‌و غازی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری ناوخۆی پارێزگا له شوێنی عه‌میدی مافپه‌روه‌ر خالید عه‌باس ره‌شید، ده‌ستبه‌كاربوو، پارێزگاری هه‌ولێر له وته‌یه‌كدا هه‌وڵ و ماندووبوونی 20 ساڵی رابردووی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی به‌رز نرخاند، كه هه‌میشه له خزمه‌تی هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای هه‌ولێردا خزمه‌تی كردووه.
پارێزگاری هه‌ولێر جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه به‌شێكه له گۆڕانكارییه ئاسایییه‌كانی ئیداری له سنووری هه‌ولێری پایته‌خت.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه عه‌میدی مافپه‌روه‌ر خالید عه‌باس ره‌شید، له گوته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد‌و كه له‌ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا به‌شداری له نووسینه‌وه‌ی دوو پڕۆژه یاسای گرنگ كردووه، له‌وانه پڕۆژه یاسای خۆپیشاندانه‌كان و یاسای چه‌ك.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "له‌ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوو هه‌میشه به رۆحییه‌تێكی به‌رزو له خزمه‌تی خه‌ڵكی هه‌ولێردابوومه، به‌بێ جیاوازی كاره‌كانی هاووڵاتیانم رایی كردووه".
جێی باسه عه‌میدی مافپه‌روه‌ر خالید ره‌شید عه‌باس ماوه‌ی 20 ساڵ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری ناوخۆی دیوانی پارێزگا بووه، له‌گه‌ل سێ پارێزگار كاری كردووه‌و كه‌سایه‌تییه‌كی ساده و خۆشه‌ویستی نێو كارمه‌ندان و هاوڵاتیان بووه" ئه‌مڕۆش 25ـێ ئه‌یلوول له مه‌راسیمێكدا پۆسته‌كه‌ی ئاڵۆگۆڕ كرا.