بەگوژمەی زیاتر لە (214 ملیۆن دینار) قیرتاوکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی رۆشنبیری کۆتایی هات

بەگوژمەی زیاتر لە (214 ملیۆن دینار) قیرتاوکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی رۆشنبیری کۆتایی هات



بە گوژمەی (214 ملیۆن و 890 هەزار و 500 دینار) کارەکانی پڕۆژەی قیرتاوکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی رۆشنبیری کۆتایی پێ هات، کە لەسەر داهاتی 15% ی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەشێوەی بەڵێندەرایەتی جێبەجێ کراوە، درێژی شەقامەکان 1270 مەترە بە ڕووبەری 15٫130مەتر قیرتاو کردن.

وێڕای تەواو بوونی ئەم شەقامانە کارکردن لە چەندین شەقام و کۆڵانی دیکەی ئەم گەڕەکە بەردەوامە.