لە هەولێر و دەوروبەرى، پاککردنەوەى ئاوەڕۆ و ڕێرەوەکانى ئاوى سروشتى باران بەردەوامە
لە چوارچێوەى هەڵمەتی گشتگیرى پاککردنەوەى ئاوەڕۆ و ژێر پردەكان و سەرجەم چاڵەکانی ئاو وەرگرتن و مەنهۆلەکان بەر لە وەرزی باران بارین، تیمەکانى بەڕێوەبەرایەتى شارەوانى2 لە گردجوتیار دەستیانکرد بە خاوێنکردنەوە و فراوانکردنی کەند و ڕێڕەوەکانی ئاوەڕۆ.
لەژێر ڕاسپاردە و فەرمانى بەڕێز پارێزگارى هەولێر، بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسی كۆبوونەوەی ئاوی زیادە و دروستبوونی لافاو لەتەواوى سنوورى پارێزگاى هەولێر لەڕێگەی تیمی شارەوانییەکان و فەرمانگەکانى دیکەى خزمەتگوزارى بەشێوەیەکی گشتگیر هەڵمەتی پاککردنەوەى ئاوەڕۆ و ڕێرەوەکانى ئاوى سروشتى باران بەردەوامە.