پارێزگاری هەولێر: خه‌ڵات به‌سه‌ر منداڵانی خانەی نەوجەوانان دابه‌ش ده‌كات

پارێزگاری هەولێر: خه‌ڵات به‌سه‌ر منداڵانی خانەی نەوجەوانان دابه‌ش ده‌كات

پارێزگاری هەولێر: خه‌ڵات به‌سه‌ر منداڵانی خانەی نەوجەوانان دابه‌ش ده‌كات

بە بۆنەی دەستپێکی خوێندنی ساڵی نوێ، پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو خانەی نەوجەوانانی بەسەرکردەوەو لە نزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵ منداڵانی خانەی نەوجەوانان کردو گوێ بۆ حەزو داخوازییەکانیان شل کرد...
پارێزگاری هەولێر هەر بەو بۆنەیەوە دیاری بەسەر منداڵاندا دابەشکردو بەڵێنی پێدان سەردانی بەردەوامیان دەکات و دواتر پارێزگاری هەولێرو مندالە بێ سەرپەرشتەکان بەیەکەوە خوانی نێوەرۆیان خوارد…
هه‌ریه‌كه‌ له‌ بەرێوەبەری گشتی چاودێری و گەشە پێدانی کۆمەڵایەتی و بەرێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی و فه‌رمانبه‌رانی خانه‌كه‌ ئامادەی مەڕاسیمەکە بوون…
شایەنی باسە پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام منداڵانی خانەی نەوجەوانان به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌ داواكاری و پێداویستییه‌كانیان دابین ده‌كات ...