پارێزگارى هه‌ولێر، پێشوازى له شاندێکى فراکسیۆنە جیاوازەکانى پەرلەمانی کوردستان كرد
پارێزگارى هه‌ولێر، پێشوازى له شاندێکى فراکسیۆنە جیاوازەکانى پەرلەمانی کوردستان كرد
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشه‌مه 2022.11.7، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، له‌دیوانى پارێزگا، پێشوازی له شاندێکى فراکسیۆنە جیاوازەکانى پەرلەمانی کوردستان كرد.
لە دیدارێکدا، گفتوگۆ لەبارەى بەداوادچوون و چاودێریکردنی کارە خزمەتگوزارییەکان و چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنووری پارێزگاكان كرده‌وه.
دواتر پارێزگاری هەولێر، وێڕاى به‌گه‌رمى به‌خێرهێنانیان، سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ى په‌ره‌پێدان و ئاوەدانکردنەوەی زیاتری پارێزگای هەولێر بە هەموو قەزا و ناحییە و گونده‌کان و گەیاندنی خزمەتگورارییە گشتییەکان بەشێوەی دادپەروەرانە بۆ ته‌واوى سنووری پارێزگای هەولێر، ڕایگەیاند: "پرۆسەی گەیاندنی پڕۆژه خزمەتگوزارییەکان لە هەموو سێکتەره جیاوازه‌كان بەردەوامه و ئامانجى ئێمه‌ش وه‌كو پارێزگاى هه‌ولێر، گه‌یاندنى خزمه‌تگوزاریی زیاتره به هەموو چین و توێژەکان به‌بێ جیاوازى".