بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، دواناوەندى نەسڕى نموونەیی کرایەوە

بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، دواناوەندى نەسڕى نموونەیی کرایەوە



سەرلەبەیانى ئەمڕۆ سێشەمە 2022.11.8، بەئامادەبوونى، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و نوێنەرى وەزارەتى پەروەردەى عێراق و نوێنەرى وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لەڕێورەسمێکدا دواناوەندى نەسڕى نموونەیی عەرەبى حکومى کە سەر بە وەزارەتى پەروەردەى عێراقە دواى نۆژەنکردنەوەى کرایەوە.

لەڕێورەسمەکەدا، دواى پێشکەشکردنى خەڵاتى قوتابییە یەکەمەکانى ساڵى خوێندنى 2020-2021 قوتابخانەکە لەلایەن پارێزگارى هەولێر و نوێنەرانى هەریەک لە وەزارەتى پەروەردەى عێراق و وەزارەتى پەروەردەى هەرێم و بەسەرکردنەوەى پۆل و هۆڵەکانى قوتابخانەکە، پارێزگارى هەولێر وێڕاى دەست خۆشى لە بەڕێوەبەر و مامۆستایانى قوتابخانەکە، هیواى سەرکەوتنى بۆ قوتابیان خواست.