پارێزگاری هه‌ولێر: پێویسته ئه‌و په‌یوه‌ندییه مێژوویانه‌ی كورد‌و روسیا له‌سه‌ر هه‌مان رێچكه‌ی مێژویی به‌رده‌وامی هه‌بێ
پارێزگاری هه‌ولێر: پێویسته ئه‌و په‌یوه‌ندییه مێژوویانه‌ی كورد‌و روسیا له‌سه‌ر هه‌مان رێچكه‌ی مێژویی به‌رده‌وامی هه‌بێ
قونسولی گشتی روسیا لە هەولێر: روسیا لە پەیوەندی لەگەڵ گه‌لی کورددا میژوویێکی دۆستایه‌تی کۆن و دێرینی هەیە
ئه‌مڕۆ (پێنج شه‌ممه 24”ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، پێشوازیكرد له ماکسیم رۆبن قونسولی گشتی روسیا لە هەولێروشاندێكی یاوه‌ری كرد…
له میانی دیداره‌كه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر، پیرۆزبایی ده‌ست به‌كاربوونی له له ماکسیم رۆبن" قونسولی گشتی روسیا لە هەولێركرد وهیوای خواست په‌یوه‌ندییه دبلۆماسییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و روسیا بازدانی گه‌وره‌تر بهاوێژێ...
قونسولی گشتی روسیا لە هەولێر جه‌ختی له په‌یوه‌ندی له دێرینی گه‌لی كورد‌و روسیا كرده‌وه‌و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و راستییانه كرده‌وه" كه‌وا روسیا میژوویێکی دۆستایه‌تی دێرین و کۆنی هەیە لە پەیوەندی لەگەڵ گه‌لی کورد، بۆ ئه‌وه‌ش دیدار‌و سه‌ردانه‌كانی شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی و مانه‌وه‌ی چه‌ند ساڵه‌ی ژه‌نه‌رال بارزانی نه‌مر له روسیا به نمونه هێنایه‌وه" ئەمە جگە لەو پەیوەندییە دوورودرێژەی کە لە نێوان یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو شۆرشە کوردییەکان هەبووە .گوتیشی روسەکان لە زۆر رووەوە نزیکترن لە گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و له‌ناو ئه‌و گه‌لانه‌ش پەیوەندی کورد‌و روسیا رەهەندێکی مێژووی درێژی هەیە و دەگەڕێتەوە بۆ دوو سەدە لەمەوبەر...
پارێزگاری هه‌ولێر، قونسولی گشتی روسیا لە هەولێر" هاوڕابوون له‌وه‌ی پێویسته ئه‌و په‌یوه‌ندییه مێژوویانه‌ی كورد‌و روسیا له‌سه‌ر هه‌مان رێچكه‌ی مێژویی به‌رده‌وامی هه‌بێ و له په‌یوه‌ندی دبلۆماسییه‌وه هه‌نگاو بۆ هاریكاری هاوبه‌شی ئابوری بهاوێژێ وه‌ك چۆن ئێستا كۆمپانیا گه‌وره‌كانی بواری وزه‌ی نه‌وتی روسی وه‌ك گاز پرۆم و رۆسنه‌فت بۆ پەرەپێدانی گازی سروشتی لە هەرێمی كوردستان ئه‌و رۆڵه گرنگه ده‌بینن.
پارێزگاری هه‌ولێر، دووپاتیكرده‌وه كه‌وا گه‌لی كوردستان هه‌ڵوێسته مێژووییه‌كانی روسیا له بیر ناكات و سیاسه‌تی روسیاشی به سیاسه‌تێكی راستگۆیانه له‌گه‌ل هاوپه‌یمانه‌كانی ناوزه‌د كرد.
له دیداره‌كه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی دۆخی هه‌نووكه‌یی هه‌رێمی كوردستان به گشتی و شاری هه‌ولێر به‌تایبه‌تی ئاڵوگۆڕ كرا. هه‌ردوو لاش به بایه‌خه‌وه باسیان له زه‌مینه‌سازی قولتركردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه كرده‌وه" به جۆرێك له خزمه‌تی به‌رژوه‌ندی هه‌ردوو گولی كورد‌و روسیا بشكێته‌وه...