هەولێر: رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی دەزگای روانگە

هەولێر: رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی دەزگای روانگە

ئێوارەی ئەمرۆ 25ی نۆڤمبەری 2022 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە هۆڵی مامۆستا سەعد ئامادەیی رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتی سەر براوەکانی دەزگای روانگە بوو ، کە بۆ 10 بەشی جیاواز راگەیاندبوو، تێدا زیاتر لە 850 بەرهەم لە عێراق و هەرێمی کوردستان پێشکێشی دەزگاکە کرابوون….
شایەنی باسە لەو بەشداربووانەی کە بەرهەمیان پێشکێشی دەزگاکە کردووە 566یان کوڕ و 297یان کچ بوون لە 10 پارێزگا و شاری جیاواز کە 36 کەسیان
بەربژێر بوون بۆ بردنەوەی خەڵاتەکانی دەزگای روانگە….
ئەو خەڵاتانەی کە ئەمڕۆ دابەش کران لە بەشەکانی: دەستپێشخەری کار، داهێنانی زانستی، پرۆگرامسازی، کورتە چیرۆک، هۆنراوە، وێنەکێشان، کورتە فیلم، هونەری ریسایکلین، تاکژەنینی میوزیک و فۆتۆگرافی بوون….