لە هەولێر بە گوژمەی زیاتر لە 10 ملیار دینار دوو پڕۆژەى گەورە لە جێبەجێکردندان

لە هەولێر بە گوژمەی زیاتر لە 10 ملیار دینار دوو پڕۆژەى گەورە لە جێبەجێکردندان

لە هەولێر بە گوژمەی زیاتر لە 10 ملیار دینار دوو پڕۆژەى گەورە لە جێبەجێکردندان
لە سنووری پارێزگای هەولێر بە گوژمەی زیاتر لە 10 ملیار دینار، دوو پڕۆژەی گەورە لە شاری هەولێر جێبەجێ دەکرێن، یەکێکیان بە گوژمەی دوو ملیار دینارە کە لە پێش ئەنجومەنی وەزیران لە بواری جێبەجێکردندایە کە پڕۆژەیەکی ئاوەڕۆیە و لە قۆناغی کۆتاییدایە و لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا تەواو دەبێت.
پڕۆژەکەی دیکەش بە گوژمەی 8 ملیار و600 ملیۆن دینارە و کۆمەلێک پڕۆژەیە لەسەر شەقامی 150 مەتری و شەقامی هەولێر بۆ پیرمام جێبەجێ دەکرێن، وەکوو دروستکردنی چەند قەنتەرە و ئاوەڕۆ و خاوێنکردنەوە، کە چوار پڕۆژەیە، سێیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوڕۆی هەولێرەوە سەرپەرشتی دەکرێن و ئەوەی دیکە بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوەی ڕێگاوبانی هەولێر سەرپەرشتیی دەکات