هەولێر: پرۆژەی دامەزراندنی سیستەمی وزەی خۆر بۆ چل (40) بیری ئاوی گوندنشینان…

هەولێر: پرۆژەی دامەزراندنی سیستەمی وزەی خۆر بۆ چل (40) بیری ئاوی گوندنشینان…

هەولێر: پرۆژەی دامەزراندنی سیستەمی وزەی خۆر بۆ چل (40) بیری ئاوی گوندنشینان…

سەر لە بەیانی رۆژی یەکشەممە، نۆڤمبەری 27-11-2022 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، گیمار دیب نوێنەری جێگری نیشتەجێ UNDP عەبدلرەحمان سدیق سەرۆکی دەستەیی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم و مەسعود کارەش جێگری پارێزگارو یاریدەدەری پارێزگارو قائیمقامی ناوەند و چەندین پسپۆڕی بواری وزەو ئاوەرۆ و ژینگە کشتوکاڵی، کۆتایی بە پرۆژەی دامەزراندنی سیستەمی وزەی خۆر بۆ چل (40) بیری کشتوکاڵی و پێنج (5) بیری ئاو خواردنەوە لە ناوچە گوند نشینەکانی سنوری پارێزگای هەولێر هات…
پارێزگاری هەولێر لە وتەیەکدا وێرای خۆشحاڵی دەڕبڕین بە ئەنجام گەیاندنی ئەو پرۆژە گرنگە، کە خزمەتگەیاندنە بە جوتیارو گوندنشینەکانی هەولێر، هاوکات لە بابەتی ژینگە و پاك راگرتنی کەش و هەوادا رۆڵی بەرچاوی هەیە و دەکرێ لە ئایندەدا پلانی دیکەی لەسەر بونیاد بنرێ …
لەو رێورەسمەدا چەندین وتار پێشکەشکرا…
شایەنی باسە تێچووی گوژمەی پرۆژەکە دوو ملیۆن دۆلار بووە کە لە لایەن یەکێتی ئەوروبا خەرجیەکەی بۆ تەرخان کراوە و لە لایەن دوو کۆمپانیاوە جێ بەجێکراوە…