پارێزگاری هەولێر: ئه‌جینداو په‌یامی پارێزگا گونجاوە له‌گه‌ل ئه‌و ده‌سته‌واژه كرده‌یانه‌یی ده‌سته‌ی دەستپاکی
پارێزگاری هەولێر: ئه‌جینداو په‌یامی پارێزگا گونجاوە له‌گه‌ل ئه‌و ده‌سته‌واژه كرده‌یانه‌یی ده‌سته‌ی دەستپاکی
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 28ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، له دیوانی پارێزگا" ئومێد خۆشناو پێشوازی له حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی دەستپاکی هەرێمی کوردستان كرد، له میانی دانیشتنێكدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوانیان كرده‌وه" له لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی دەستپاکی باسی له په‌یام و ئه‌ركی ده‌سته‌كه‌یان كرد‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و ئه‌ركه‌ی ئه‌وان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و خزمه‌تی باڵای هه‌رێمی كوردستان دایه"
له‌لایه‌ن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر وێرای به‌خێرهێنانی دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی دەستپاکی" دووپاتیكرده‌وه كه‌وا په‌یامی پارێزگا گونجاوە له‌گه‌ل ئه‌و ده‌سته‌واژه كرده‌یانه‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه و به ئه‌وله‌ویه‌تی ئه‌جیندای كار‌و ئه‌ركی خۆیانی ده‌زانن"
لە کۆتاییدا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی دەستپاکی" سوپاسی هاوكاری پارێزگاری هه‌ولێری كرد" كه راشكاوانه نیاز پاكی پارێزگایان بۆ ده‌سته‌کەیان خستۆته روو...