بە گوژمەى زیاتر لە (240 ملیۆن دینار) دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی شۆستەی شەقامی 20مەتری گەڕەکی کوێستان کرا
بە گوژمەى زیاتر لە (240 ملیۆن دینار) دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی شۆستەی شەقامی 20مەتری گەڕەکی کوێستان کرا
ئەمڕۆ شەممە 2022.12.17، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بهیاوهری هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانی پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و عبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری شارەوانیەکان، بۆ له نزیكهوه ئاگاداربوون له چۆنیهتی بهرێوهچوونی كارهكان، پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی شۆستەی شەقامی 20مەتری گەڕەکی کوێستانی بەسەرکردەوە، کە بەگوژمەى (243 ملیۆن و 100 هەزار دینار) لە سەر بودجەى پەرەپێدانی پارێزگاى هەولێر دەست بە جێبەجێکردنی کراوە.
پارێزگاری هەولێر لە نزیکەوە لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان و پێداویستییهكانى كۆڵییهوه ودەست خۆشی لە ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە کرد، کە بەڕێک و پێکی کارەکانیان ئەنجامداوە.
جێگەی باسە، پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی شۆستەی شەقامی 20مەتری گەڕەکی کوێستان بە گوژمەی (240 ملیۆن و 100 هەزار دینار) لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر جێبەجێدەکرێت، کە بریتیە لە 5016م2 ستمپ کۆنکرێت و بڕی 140م2 کربستۆن.