ھاتووچۆی ھەرێمی كوردستان: لە ساڵی 2022دا پتر له‌ دوو ملیۆن ئۆتۆمبێل تۆماركراون

ھاتووچۆی ھەرێمی كوردستان: لە ساڵی 2022دا پتر له‌ دوو ملیۆن ئۆتۆمبێل تۆماركراون

ھاتووچۆی ھەرێمی كوردستان: لە ساڵی 2022دا پتر له‌ دوو ملیۆن ئۆتۆمبێل تۆماركراون
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی ھەرێمی كوردستان ئاماری رووداوەكانی ھاتووچۆی بۆ ساڵی 2022 راگەیاند.
محەممەد روشدی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی ھەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ساڵی 2022دا ژمارەی ئۆتۆمبێلی تۆماركراو لە ھەرێمی كوردستان گەیشتووەتە 2 ملیۆن و 41 ھەزار و 147 ئۆتۆمبێل، ھەروەھا 18 ھەزار و 819 ماتۆرسیكڵ تۆماركراون.
ئاماژە بەوەش دەكات، لە ساڵی 2022 زیاتر لە 3 ھەزار و 700 رووداوی ھاتووچۆ روویانداوە، واتە بەراورد بە ساڵی 2021 رووداوەكانی ھاتووچۆ كەمی كردووە.