تیمێكی خۆبەخشانی EJCC له پارێزگای هەولێر سهردانی ئهڵمانیا دهكهن
تیمێک لە خۆبەخشان و هۆبەی خۆبەخشانی EJCC له پارێزگای هەولێر، بەشداری خوولی وەڵامدەرەوەی سەرەتایی لە وڵاتی ئەڵمانیا دەکەن.
بۆ بهشداریكردن له خولێك، تیمێکی ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی قەیرانەکان و نوێنەری فەرمانگە و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان پارێزگای ههولێر و ئیدارە سەربەخۆکان، کە پێکھاتوون لە (23) بەشداربوو، سهردانی ئهڵمانیا دهكهن.
ئامانج لەم خولە بەرزکردنەوەی توانای کارمەندانە لە بواری وەڵامدانەوەی سەرەتایی لە کاتی قەیران و کارەسات کە بەشداربووان دواتر وەکو راھێنەر بۆ کەسانی دیكه لە ھەرێمی کوردستان خوول دەکەنەوە تاکو زۆرترین فەرمانبەر و کارمەند و خۆبەخش رابھێنرێن لەم بوارە.