پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە سەرۆکی ڕێکخراوی (IOM) لە هەرێمی کوردستان کرد

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە سەرۆکی ڕێکخراوی (IOM) لە هەرێمی کوردستان کرد


ئەمڕۆ سێ شەممه، 2023.1.24، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانى پارێزگا، پێشوازی لە خاتوو یۆکۆ فۆیجیمێرا، سەرۆکی ڕێکخراوی نێودەڵەتی بۆکۆچ (IOM) لە هەرێمی کوردستان و شاندێکى یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا، دواى ئەوەى باس لە پڕۆژە و چالاکیەکانی ڕێکخراوی ناوبراو کرا لە سنوورى پارێزگای هەولێر، پارێزگاری هەولێر سوپاسی ڕێکخراوی ناوبراوی کرد بۆ ئەو خزمەتەی پێشکەش بە گەڕاوەکانی دەکەن، بە تایبەتى دانانی سیستەمی ڕەوانەکردنی نیشتیمانی کە خزمەت بە هاونیشتیمانیە گەڕاوەکان دەکات لە دەرەوەی وڵات، پاشان باس لە پڕۆژە و پێویستیەکانی تر کرا.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆکی ڕێکخراوی نێودەڵەتی بۆ کۆچ (IOM) لە هەرێمی کوردستان سوپاسی تایبەتی پارێزگاری هەولێری کرد و خۆشحاڵی خۆی بە پشتیوانی و هاوکارى بەردەوامی بەڕێزیان نیشاندا.