بەردى بناغەى چەند پڕۆژەیەکى خزمه‌تگوزارى لە سنوورى ناحیەى کەسنەزان دانرا

بەردى بناغەى چەند پڕۆژەیەکى خزمه‌تگوزارى لە سنوورى ناحیەى کەسنەزان دانرا

بە گوژمەی (432 ملیۆن دینار) بەردى بناغەى چەند پڕۆژەیەکى خزمه‌تگوزارى لە سنوورى ناحیەى کەسنەزان دانرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023.2.26، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و سەرتیپ خالید، بەڕێوەبەرى گشتیى شارەوانیەکان و بەڕێوەبەرى شارەوانى کەسنەزان، بە گوژمەى (432 ملیۆن دینار)، لە سەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر، بەردی بناغەی 3 پڕۆژەى خزمەتگوزارى دانرا، کە بریتى بوون لە:-
1- دروستکردن و قیڕتاوکردنى شەقامێک لەبەردەم هۆڵى بۆنەکان، ڕێکخستنەوەى شەقامى سەرەکى گەڕەسۆر، بە گوژمە (95 ملیۆن و 750 هەزار دینار)
2- کۆنکرێتکردنى شەقامێک لە گەڕەکى 11ى ئازار و شەقامێک لەگەڕەکى هەنارە لەمەلائۆمەر، بەگوژمەى (181 ملیۆن و 490 هەزار دینار).
3- قیڕتاوکردنى چەند شەقامێک لە گەڕەکى 1ى شوبات و کارێز، بەگوژمەى 154 ملیۆن و (842 هەزار و 600 دینار).

پارێزگارى هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی لە دانیشتوانى سنوورى ناحییەى کەسنەزان، هیواى خواست ئەنجامدانى ئەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانە ببێتە مایەى ڕەزامەندیى ئەو خەڵکەى کە شایەنى خزمەتکردنى زیاترن.