پێشبینی دەكرێت بەفر سەنتەری شارەكان بگرێتەوە
بەهۆی هاتنى کاریگەرى بارستە هەوایەکى جەمسەرى ساردتر لە ڕۆژى هەینى کاریگەرییەکەى زیاتر دەبێت.
پێشبینى بەفر بارین لە زۆربەى ناوچە شاخاوییەکان و نیمچە شاخاوییەکان و سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى و دهۆک و هەڵەبجە هەیە شەپۆڵێکى بەفر بارینى چڕ ناوچە شاخاوییە سنووریەکان دەگرێتەوە .
کاریگەرى ئەو بارستە هەوایە ساردە هاوکاتە لەگەڵ نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست کە لە ئێستادا وەک شەپۆڵێکى باران بارین لەسەر ناوچەکەمانە .
کاریگەرى ئەو بارستە هەوایە ساردە بۆ ماوەى چەند رۆژێک لەسەر ناوچەکەمان دەمێنێتەوە.
دیلان رشاد : گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەوگەیاندن