پارێزگارى هەولێر و باوکى ئەیوب، بەهەلیکۆپتەر هەموو ئەو شوێنانە گەڕان کە گومان دەکرا ئەیوب لەوێ بێت

پارێزگارى هەولێر و باوکى ئەیوب، بەهەلیکۆپتەر هەموو ئەو شوێنانە گەڕان کە گومان دەکرا ئەیوب لەوێ بێت

لە درێژەى هەڵمەتى گەڕانى تیمەکانى (بەرگرى شارستانى، ئاسایش، یەکەىK9ى وەزارەتى پێشمەرگە، تیمی فڕۆکەوانی، پۆلیسى ناوچەکە) کە بەردەوام بە دواى دۆزینەوەى منداڵە وونبوەكەی گەڕەكی قەرەبووی ناحیەی كەسنەزانن، ئێوارەى ئەمرۆ سێشەممە 2023.1.31، ئومێد خۆشناو، پاڕیزگاری هەولێر، بۆ دڵنیاکردنەوەی زیاتری باوکى و خانەوادەی ئەو منداڵە 13 ساڵەیەى کە ماوەى چەند ڕۆژێکە شوێن بزر و بێ سەروشوێنە، بە هاوکاری تیمەکانی فڕۆکەوانی، لەگەڵ ئەحمەد سەعدوڵڵا باوکی ئەیوب بە هەلیکۆپتەر هەموو ئەو شوێنانە گەڕان کە گومان دەکرا لەوێ بێت.
جێگەى باسە، ئەیوب ئەحمەد سەعدوڵڵا، ئەو منداڵە تەمەن 13 ساڵەیە، کە ماوەى 8 ڕۆژە لە ماڵ چۆتە دەر و تاکو ئێستا شوێن بزر و بێ سەروشوێنە، هەر لە یەکەم ڕۆژى ونبوونەکەشی پارێزگارى هەولێر لەگەڵ کەس و کار و بنەمالەکەی لەسەر هێل بووە و تەواوى تیمەکانى ڕاسپاردەوە بەشە و ڕۆژ لە گەڕان بۆ دۆزینەوەى بەردەوامبن، ڕۆژى شەممەش 2023.1.28، پارێزگارى هەولێر ڕاستەوخۆ سەردانى بنەماڵەکەى کرد لەو شوێنەى کە دوجار ئەو منداڵەى لێبینراوە، لە ئێستاشدا لە نزیکەوە بەدواداچوون و چاودێرى وردى پڕۆسەى گەڕان بەدواى دۆزینەوەى ئەو منداڵە دەکات.