هەنارە

هەنارە

سەیرانگەی هەنارە
لە باكووری شاری هەولێرە بە دووری (18)كم دەكەوێتە نێوان هەولێرو شارەدێی سەڵاحەدین لە چوار رێێانی بەستۆرەوە بە رێگایەكی لاوەكی بەرەو خۆرهەڵات دەگەینە سەیرانگەی هەنارە, چەندین گۆرستان و پیاو چاك بەدی دەكرێت, كە بەداری بەرووی گەورە داپۆشراون بەهۆی چڕی ئەم دارانە بوەتە مەڵبەندێكی گەشتیاران. زۆر جاریش بۆ یاردكردنەوەو گێرانی ئاهەنگی نەورۆز لەم شوێنە یادی كراوە.جا بۆیە لە 21/3 هەموو ساڵێك رێژەیەكی یەكجار زۆر گەشتیاران رووی تێدەكەن.