پرۆژه‌ی ئاوی سەنحاریب
ئه‌م پرۆژه‌یه به‌یه‌كه‌مین پرۆژه‌ی گه‌یاندنی ئاو داده‌نرێت له عێراق له دووری 55 كم ئاو هێنراوه بـــۆ قه‌ڵای هه‌ولێر ،له سه‌ده‌ی حه‌وته‌می پێش زاین لــه سه‌رده‌می پاشا (سه‌نحاریب )سه‌رده‌می ئاشوریه‌كان (2500-612 پ.ز) .
كه‌ی ئه‌م شوێنه‌واره دۆزرایه‌وه ؟
له ساڵی 1933 بۆ یه‌كه‌م جار به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری موسڵ له لایه‌ن شوێنه‌وارناس (د.یۆردان ) ڕاوێژكاری ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه دۆزرایه‌وه ، توانی ئه‌و به‌رده بدۆزێته‌وه كه ناوی ( سه‌نحاریب ) ی له سه‌ر نهخشێنداربوو ، له به‌هاری ساڵی 1946 له لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كی شوێنه‌واری توانرا ته‌واوی نووسینه‌كه بخوێندرێته‌وه كه باس له چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆژه‌یه ئه‌كات ،له 14-5-1946 لــــــــــه لایه‌ن شوێنه‌وار ناس (فواد سه‌فه‌ر) له گۆڤاری ( سۆمه‌ر ) ته‌واوی ئه‌م لێكۆلینه‌وه‌یه‌ی بڵاو كرده‌وه به هه‌ردووزمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی .
چۆنیه‌تی دروست كردنی پرۆژه‌كه .
سه‌ره‌تای سه‌نحاریب له چیاكانی ( خانی )له دووری 33 كم كه بریتین له ( سه‌فین و پیرمام و بنه‌باوی ) ئاوی هێناوه پاشان له‌وێ له له گه‌ڵ لقی ڕووباره‌كانی ( سوسێ و زیاره‌ت و قیرژه ) ئاوی گه‌یاندۆته به‌ستۆره .
سه‌ره‌تا (سه‌نحاریب ) دیوارێكی به‌ردینی داتاشراوی دروست كردوه كه قه‌باره‌ی ههربهردێك (42*60*80) سم ده‌بێت ، كه به‌ڕووی ئاوی پرۆژه‌كه دروست كراوه كه بۆته هۆی پاراستن و ڕاگرتنی نۆكه‌نده‌كه به شێوه‌یه‌ك له داروخان و داماڵین پارستوویه‌تی به‌رزی ده‌رگای نۆكه‌نده‌كه 120سم بووه پانتایشی 110 سم كه شێوه‌ی چوارگۆشه خۆی دهبینێنت ، له به‌ر ده‌می ده‌رگای نۆكه‌نده‌كه به‌درێژاری 300 م پانای 150 م به‌ردی گه‌وره و ته‌خت چه‌و ڕێژكراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئاوه‌كه‌ی دێت له قوڕ پاك بكرێته‌وه ئاوی پاك بچێته ناو نۆكه‌نده‌كه ، له نزیك ده‌رگای نۆكه‌نده‌كه نزمی هه‌بووه هۆكاری ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه بووه ئاو به خێرایه‌كی زۆر برژێته ناویه‌وه ، پاشان به درێژای 22 كم له سه‌ره‌تای نۆكه‌نده‌كه تا قه‌ڵای هه‌ولێر به شێوه‌ی كارێز ئاوه‌كه‌ی ڕاكێشاوه ، له نێوان 43 بۆ 50 م بیری هه‌ڵكه‌ندوه ئه‌ویش له به‌رئه‌وه‌ی له كاتی پیس بوونی نۆكه‌نده به ئاسانی پاك بكرێته‌وه و بۆ هه‌وا هه‌لمژین تا خێرای ئه‌وه‌كه زیاد بكات ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌ی سه‌نحاریب جیا ده‌كاته‌وه له پرۆژه‌كانی تری گه‌یاندنی ئاو ئه‌وه‌یه پرۆژه‌كانی ئاوی ژێر زه‌وی به‌كارده‌هێنن به‌لام سه‌نحاریب ئاوی سه‌رزه‌وی گواستۆته‌وه پێی .
ده‌قه نووسراوه‌كه‌ی سه‌نحاریب له سه‌ر به‌ردی پرۆژه‌كه
من سه‌نحاریبم شای جیهان و وڵاتی ئاشور ،سێ ڕووبارم له چیكانی خانی هه‌ڵكه‌ندوون ، ئه‌و چیایانه‌ی كه‌وتوونه‌ته هه‌وارزی شاری هه‌ولێره‌وه ئاوی كانیاوه‌كانی لاده‌سته چه‌پ و ڕاستی ڕووبارهكانیشیم كردۆته ناویانه‌وه ، ئینجا نۆكهندێكم هه‌ڵكه‌ندووه تا ناوه‌ڕاستی شاری هه‌ولێر نیشتیمانی خواوه‌ندی مه‌زنی ( عه‌شتار ) ئاوه‌كه‌یشم ڕاست هێناوه .