بە هەزاران کەس لە چین و توێژە جیاجیاکانی شاری هەولێر، سەردانی مەزاری نەمرانیان کرد

بە هەزاران کەس لە چین و توێژە جیاجیاکانی شاری هەولێر، سەردانی مەزاری نەمرانیان کرد


ئەمڕۆ یەکشەممە 2023.3.12، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی2ی پارتی و بە هەزاران کەس لە چین توێژە جیاجیاکانی شاری هەولێر و مامۆستایانی ئاینی و ژمارەیەکی زۆر لە ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەمەبەستی نوێکردنه‌وه‌ی په‌یمانی سۆز و وه‌فاداری بۆ ڕێبازی بارزانی نه‌مر، لەبارزان سه‌ردانى مه‌زارى نه‌مرانیان كرد.
دواى گه‌یشتنی پارێزگاری هەولێر و بەرپرسی لقی2ی پارتی بۆ مه‌زاری نه‌مران له‌لایه‌ن شێخ خه‌لات بارزانی، نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی پێشوازیان لێكرا، پاش دانانی تاجەگوڵینە و خوێندنی سووره‌تی فاتیحه، بەرپرسی لقی2ی پارتی له‌پەیڤێکدا بەناوی لق و پارێزگای هەولێر په‌یمانی سۆز و وه‌فاداری بۆ ڕێبازی بارزانی نه‌مر دووپاتكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌ كه‌سایه‌تی مه‌زنی بارزانی نه‌مر له‌ شۆڕشگێڕی و خۆنه‌ویستی و خزمه‌تكردن و تێكۆشانى بۆ دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان كرد و جەختی لەوەكرده‌وه‌ كه‌ هەمیشە و به‌رده‌وام درێژه‌پێده‌رى هه‌مان ڕێبازده‌بین.