لە هەولێر.. (35) ساڵەی کیمیابارانکردنى هەڵبجەى شەهید بەرز ڕاگیرا
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023.3.16، لە یادی (35) ساڵەی کیمیابارانکردنى هەڵبجەى شەهید و لە چوارچێوەى چالاكیهكانى 13 مین فیستیڤاڵى ئازادى و نەورۆز، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە بەردەم پارکى شانەدەر، لە ڕێورەسمێکدا بە بەنمایشکردنى شانۆى سەرشەقام و 5 خولەک وەستان یادی شەهیدانی هەڵەبجە بەرز راگیرا.
لەڕێورەسمەکەدا کە جێگرانی پارێزگار و قایمقامی ناوەند وبەرێوەبەرانى سەرجەم فەرمانگە و یەکە ئیدارییەکانى شارى هەولێر و ژمارەیەکى زۆرى دیکەى بەرپرسانى حزبى و حکومى و جەماوەر ئامادەى بوون، لە لایەن شانۆکارانى هەولێر شانۆگەریەکى تایبەت بەکیمیابارانکردنى هەڵبجەى شەهید پێشکەشکرا و پاشان هاوشێوەی هەموو شار و شارۆچکەکانی دیکەی هەرێمى کوردستان، بە (5) دەقیقە وەستان بۆگیانى پاکى شەهیدانی هەڵەبجە ئەو ڕۆژە بەرز راگیرا.