پارێزگاری هەولێر سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کرد

پارێزگاری هەولێر سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کرد

بە بۆنەی کۆتاییهاتن بە کارەکانی کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و هەڵبژاردنەوەی ئەمیندری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 2020.1.5 د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر بە یاوەری جێگرانی پارێزگار سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن بەڕێز سەلاحەدین بەهائەدین ئەمیداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی یەکگرتوو پێشوازی لێکرا.

پارێزگاری هەولێر بۆنەی کۆتاییهاتن و سەرکەوتنی کۆنگرەی یەکگرتوو و دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پیرۆزبایی لە بەڕێز سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی و ئەندامانی سەرکردایەتی و ئەندامانی یەکگرتوو کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە کاری سیاسیی داهاتووتیاندا.

لەلایەن خۆیەوە بەڕێز سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان وێڕای بەگەرمی بەخێرهاتنی پارێزگاری هەولێر و شاندی یاوەری، سوپاسی پارێزگاری هەولێری کرد بۆ سەردانەکەی و هیوای سەرکەوتن و سەرفرازی بۆ خواست.