پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە بەرپرسی نوێی ڕێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی لە هەرێم کرد

پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە بەرپرسی نوێی ڕێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی لە هەرێم کرد

بەبۆنەی دەست بەکاربوونی وەک بەرپرسی ڕێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان، (هیشام مەندووندی) ئەمڕۆ 2020.2.5 سەردانی پارێزگای هەولێری کردوو و لەلایەن د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر و هەریەک لە هێمن قادر و تاهیر عەبدوڵا جێگرانی پارێزگار پێشوازی لێکرا.

لە سەرتایی دیدارەکەدا کە خاتوو (ڤێرا رادۆڤیچ) بەرپرسی پێشووی ڕێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان ئامادەبوو، (هیشام مەندووندی) بەرپرسی نوێی ڕێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی لەهەرێم، وێراى دەربڕینى خۆشحاڵى خۆى بە بۆنەى دەستبەکاربوونى وەک بەرپرسی ڕێکخراوی ناوبراو رایگەیاند، کار دەکەین بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنى پەیوەنديیەکان و هەماهەنگى نێوانمان.

پارێزگاری هەولێر پیرۆزبایى لە بەرپرسی نوێی ڕێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان کرد و هەموو هاوکاری و هەماهەنگیەکی پارێزگاشی نیشاندا بۆ بەردەوامیدان بە زیاتر پێشخستنى پەیوەندیيە دوو قۆڵیيەکان. هاوکات ستایشى کارەکانى خاتوو (ڤێرا رادۆڤیچ)ی بەرپرسی پێشووی ڕێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتیشی لە هەرێمی کوردستان کرد.