لە هەولێر... هەڵمەتێکى فراوانى پاککردنەوەى مزگەوتەکان بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023.3.23، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگە پارێزى هەولێر، بەبۆنەى هاتنى مانگى پیرۆزى ڕەمەزان لە بەردەم مزگەوتى مەدینەی منەوەرەی شارى هەولێر دەستیکرد بە ڕاگەیاندنى هەڵمەتێکى فراوانى پاککردنەوەى مزگەوتەکان و دانانى حاویەى زبڵ بۆیان.
لە ڕێورەسمەکەدا کە هەریەک لە بەڕیوەبەرى ئەوقافى هەولێر و جێگری سەرۆکى شارەوانى ئامادەی بوون، پارێزگارى هەولێر بە بۆنەى مانگى ڕەمەزانى پیرۆز پیرۆزبایی لە هەموو لایەک کرد و دەستخۆشیى لە فەرمانگەى ژینگە پارێزى هەولێر کرد بۆ ئەنجامدانى ئەوکارە و کارەکەیانى بەرزنرخاند.
جێگەى باسە هەڵمەتەکە تاوەکو کۆتایی مانگە ڕەمەزان بەردەوامە و سەرجەم مزگەوتەکانى نێو شارى هەولێر دەگرێتەوە.