پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازى له‌ باڵیۆزى عێراق لەپرتوگال كرد

پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازى له‌ باڵیۆزى عێراق لەپرتوگال كرد

ئەمڕۆ 2020.1.4 د.فرسه‌ت سۆفى پارێزگاری هه‌ولێر له‌ دیوانى پارێزگادا پێشوازى له‌ سه‌یوان بارزانى باڵیۆزى عێراق له‌ پرتوگال و شاندى یاوه‌ری کرد.

لەدیدارەکەدا باڵیۆزى عێراق لەپرتوگال وێراى پیرۆزبایی كردن له‌ پارێزگاری هه‌ولێر، جه‌ختى له‌ پته‌وكردنى هه‌ماهه‌نگى و پێكه‌وه‌ كاركردنى هه‌ردوولا له‌ پێناو دروست كردنى ئاڵ و گۆری كلتوری و ئابوری کردەوە.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ پارێزگاری هه‌ولێر ته‌ئكیدى له‌ هه‌بوونى هەماهەنگی و دروست كردنى پردى په‌یوه‌ندى نێوان پرتوگال و هه‌ولێر کردەوە، بۆ زیاتر گه‌شه‌پێدانى هه‌ولێری پایته‌ختی هەرێمی کوردستان له‌ بواره‌كانى پیشه‌سازى و بوژانه‌وه‌ى بازاڕ وئال و گۆری بازرگانى.