پارێزگاری هەولێر لقی هەولێری کۆمەڵەی مانگی سوری عێراقی بەسەرکردەوە

پارێزگاری هەولێر لقی هەولێری کۆمەڵەی مانگی سوری عێراقی بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ 2020.1.6 د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر بە یاوەری جێگرانی پارێزگار بەمەبەستی ئاگاداربوون لە ڕەوشی بەڕێوەچوونی ئەرک و کارەکانی، سەردانی لقی هەولێری کۆمەڵەی مانگی سوری عێراقی کرد و لەلایەن بەڕێوەبەر و ستافی کاری کۆمەڵەکەوە بەگەرمی پێشوازی لێکرا.

لەو بەسەرکردنەوەیەدا پارێزگاری هەولێر لەدانیشتنێکدا لەگەڵ بەڕێوەبەر و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی لقی هەولێری کۆمەڵەی مانگی سوری عێراقی، لە ڕەوشی بەڕێوەچوونی کارەکانی کۆمەڵەی ناوبراوی کۆڵییەوە و دواتر یەکە یەکەی بەش و ژووری عەملیاتی کۆمەڵەکەی ناوبراوی بەسەرکردەوە.

د.فرسەت سۆفی ئامادەیی پارێزگای هەولێری بۆهەرچی یارمەتی و هامەهەنگی پێویست هەیە بەهاوبەشی لەگەڵ لقی هەولێری کۆمەڵەی مانگی سوری عێراقی لە سنوری پارێزگای هەولێر بۆ یارمەتدانی ئاوارە و لێقەوماوان نیشاندا و دواشی کرد چەندی دەکرێت بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان هاوکاربن و پارێزگای هەولێریش پاڵپشت و هاوکارتان دەبێت.