وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی سوپاسی پارێزگاری هەولێر دەکات

وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی سوپاسی پارێزگاری هەولێر دەکات

دوای ئەوەی ڕۆژی 2020.1.2 د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، خانەی چاودێری منداڵانی کوڕان و کچانی هەولێر و خانەی چاودێری بەساڵاچووانی هەولێری بەسەرکردەوە و لەسەردانەکەیدا زیاتر لە 40 ملیۆن دیناری بەسەر خانەکاندا دابەشکرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ پێویستن ئێستا چاره‌سه‌ر بكرێن، جگە لە دابینکردنی مولیدەیەکی (350) کەی ڤی بۆ خانەی چاودێری بەساڵاچووانی هەولێر، کوێستان محەمه‌د عەبدوڵا وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی سوپاس و پێزانی خۆی ئاڕاستەی پارێزگاری هەولێر کرد.

لە نوسراوێکی فەرمیدا کە وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ئەمڕۆ 2020.1.8 ئاڕاستەی د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر کردووە هاتووە، "سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان دەکەین کە بەردەوام هەماهەنگ و هاوکار و پاڵپشتی دام و دەزگاکانی سەر بە وەزارەتمان بوونه‌ لە سنوری پارێزگای هەولێر، نمونەتان زۆر بێت".