پارێزگاری هەولێر بەشدار بوو لەجێژنی 100 ساڵەی لەدایک بوونی دڵزاری شاعیر

پارێزگاری هەولێر بەشدار بوو لەجێژنی 100 ساڵەی لەدایک بوونی دڵزاری شاعیر

ئێوارەی ئەمڕۆ 2020.1.8 بەئامادەبوونی د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لەبەرپرسانی ئیداری و حکومی و حزبی و نوسران و ئەدیبان لەهۆڵی هوتێل شیراتۆن لەشاری هەولێر، ڕێوڕەسمی جێژنی 100 ساڵەی لەدایک بوونی دڵزاری شاعیر و تێکۆشەر بەڕێوەچوو.

لە مەراسیمەکەدا دوای خوێندنەوەی وتاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و وتاری یەکێتی نوسەرانی کورد و نمایشکردنی کورتە فلمێک لەبارەی چیرۆکی 100 ساڵەی تەمەنی شاعیر، خەڵاتی زێڕ لەلایەن د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر بەخشرایە دڵزاری شاعیر، پاشان بە دابەشکردنی کتێبی (بیرەوەری ڕۆژانی ژیانم)ی دڵزاری شاعیر کۆتایی بە مەراسیمەکە هێنرا.