پارێزگاری هەولێر پەیمانگای نابینایان و پەیمانگای ئاوات و سەنتەری ڕۆشنا و سەنتەری ئۆتیزمی بەسەرکردەوە

پارێزگاری هەولێر پەیمانگای نابینایان و پەیمانگای ئاوات و سەنتەری ڕۆشنا و سەنتەری ئۆتیزمی بەسەرکردەوە

لەدرێژەی سەردانەکانیدا و بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەگرفت و کەم و کورییەکانیان، ئەمرۆ 2020.1.12 د۰فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر سەردانی هەریەکە لە پەیمانگای روناکی بۆنابینایان و سەنتەری رۆشنای بۆ زانستی کۆمیتوتەر و سەنتەری ئۆتیزم و پەیمانگای ئاواتی بۆراهێنانی مێشک کرد و لەلایەن بەرێوبەر و کارمەندانی بەگەرمی پێشوازی لێکرا.

لەوسەردانانەیدا کە هەریەک لە هێمن قادر و تاهیر عەبدوڵا جێگرانی پارێزگار و یوسف چاوشین بەرێوبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر یاوەری بوون، پارێزگاری هەولێر لەگەل بەرێوبەرانی پەیمانگا و سەنتەرەکانی تایبەت بەنابینایان و ئۆتیزم جەختی لەسەر ئەوەکردەوە کەپارێزگای هەولێر بۆدابینکردنی پێداویستیە هەنوکەییەکان و ئەوکێشانەی کە پێویستن ئێستا چارەسەر بکرێن ئامادەیی هەموو هاوکاری وهەماهەنگیەکە ۰

هەروەها پارێزگاری هەولێر تیشکی خستە سەر ئەوەش کەلەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەهەوڵی جدیدان بۆجێ بەجێ کردنی خواست و داواکاریەکانیان ۰

پاشان پارێگاری هەولێر گوژمەیەک پارەی وەک کۆمەک و هاوکاری بەخشی بەئیدارە و کارمەند و ستافی کار و قوتابیانی پەیمانگای روناکی بۆنابینایان و سەنتەری رۆشنا بۆکۆمپیوتەر و سەنتەری ئۆتیزم و پەیمانگای ئاوات بۆراهێنانی مێشک و تەکیدیش لەسەرئەوە کردەوە کە هەوڵەکانیان چرکردۆتەوە بۆئەوەی بتواندرێ بەزووترین کات باڵەخانەی سەنتەری ئۆتیزم بگوازرێتەوە بۆئەوسەنتەرە هاوچەرخ و مۆدێرنەی کەلەهەولێری پایتەخت بۆنەخۆشخانی ئۆتیزم دروستکراوە ۰