پارێزگاری هەولێر سەبارەت بە خزمەتگوزاریی یەکە نیشتەجێبووەکانی شاری هەولێر کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا

پارێزگاری هەولێر سەبارەت بە خزمەتگوزاریی یەکە نیشتەجێبووەکانی شاری هەولێر کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا

ئەمڕۆ 2020.1.14 د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لەدیوانی پارێزگا بە ئامادەبوونی هەریەک لە هێمن قادر و تاهیر عەبدوڵا جێگرانی پارێزگار، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکان و سەرۆکی شارەوانی هەولێر و بەرێوەبەری دەستەی وەبەرهێنانی هەولێر و بەڕێوەبەری گشتی دابەشکردنی کارەبا و بەرێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆکان کۆبۆوە.

لەسەرتایی کۆبوونەوەکەدا باس لە خزمەتگوزاریی پڕۆژەی یەکە نیشتەجێبووەکانی شاری هەولێر کرا و ئاماژە بەو کەم و کوڕیی و لایەنانە درا کە پێویستیان بەوە هەیە بۆ لەمەودوا چارەسەربکرێن، هەروەها ئەوە خرایە ڕوو کە دەبێت ئالیەتیک دابنرێ بۆ یەکخستنی کرێی خزمەتگوزارییەکانیان، بەرلەهەمووشیان یەکخستنی تێچووی یەکەی کارەبا بۆ هەموو یەکەکانی نیشتەجێبوون وەکو یەکتری. دواتر باس لەو هەنگاوانەکرا کە دەبێت بگیرێتەبەر بۆ چارەسەرکردنیان و ئەو لێژنەیەش کە ڕاسپیردراوە لە پارێزگای هەولێر دیراسەی وردی بابەتەکە بکات.

پارێزگاری هەولێر لەلایەن خۆیەوە رایگەیاند وەک هەمیشە دووبارەی دەکەینەوە کە هەموو هەوڵ و هەنگاوەکانی ئێمە بۆ گەیاندنی باشترین و چاکترین خزمەتگوزارییە بە هاوڵاتی و هاوشاریانی هەولێری پایتەخت و نیشتەجێبووانی ئەو یەکانە، بۆیە پێویستە بۆ چارەسەرکردنی کەم و کوڕی و گرفتەکان و گەیاندنی خزمەتگوزاریی زیاتر بە هاوڵاتیان، لە دەرکردنی هەربڕیارێک ئەو لیژنانەی دیاری دەکرێن دیراسەیی وردیان هەبێت.