پارێزگاری هەولێر و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە، لەگەڵ کونسڵ و نێردەی دبلۆماسی وڵاتان لەهەولێر، سه‌ردانى نێو بازاڕیان کرد

پارێزگاری هەولێر و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە، لەگەڵ کونسڵ و نێردەی دبلۆماسی وڵاتان لەهەولێر، سه‌ردانى نێو بازاڕیان کرد


ئەمشەو هەینی 2023.4.14، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ کونسڵ و نێردەی دبلۆماسی وڵاتان لە هەولێر، لە چوارچێوەى سەردانەکانى شەوانى ڕەمەزان و بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی شەوانی شەقامەکانى شار لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزان و کار و کەسابەتی کاسبکارارن و ئەو ئاسایش و ئارامى و ئازادییەی لەهەولێری پایتەخت بەرقەرارە، سه‌ردانى نێو بازاڕی هەولێر و شەقام تەعجیل و چایخانەکانیان کرد.

له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ کونسڵ و نێردە وڵاتان لەهەولێر، خۆشحاڵ خۆىان به‌و ئارامى و ئاسایشى و ئازادییه‌ى له‌ پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان به‌رقه‌راره‌ نیشاندا و ئەوەشیان خستەڕوو كە ئاسایش و ئارامى و ئازادی و خوشگوزەرانیی گەلی كوردستان بایەخی تایبەتی هەیە بۆ ئەوان و بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتیی خۆیان بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە.