پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە بەرپرسی ئۆفیسی وڵاتی کەندا لەهەولێر کرد

پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە بەرپرسی ئۆفیسی وڵاتی کەندا لەهەولێر کرد

ئەمڕۆ 2020.1.14 د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لەدیوانی پارێزگا پێشوازی لە ئاشلی دۆڕک بەرپرسی ئۆفیسی وڵاتی کەنەدا لە هەولێر کرد.

لەدیدارەکەدا باس لە بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابووری و کەرتی کشتوکاڵ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کەلتوری نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی کەنەدا کرا و بۆ ئەو مەبەستەش تیشک خرایە سەر هاندانی کۆمپانیا کەنەدییەکان بۆ وەبەرهێنان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.

لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بە ڕۆڵی وڵاتی کەنەدا لەناوچەکەدا کرد و هەبوونی قونسلخانەی ئەو ووڵاتەشی لەهەولێری پایتەحت بە گرنگ زانی.