پارێزگاری هەولێر پڕۆژەی باخچەی ئاژەڵانی هەولێری بەسەرکردەوە

پارێزگاری هەولێر پڕۆژەی باخچەی ئاژەڵانی هەولێری بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ 2020.1.14 د۰فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر بەیاوەری هەریەک لە هێمن قادر و تاهیر عەبدوڵا جێگرانی پارێزگار پڕۆژەی باخچەی ئاژەڵانی هەولێری بەسەرکردەوە.

پڕۆژەی باخچەی ئاژەڵانی هەولێر لە خۆرهەڵاتی شاری هەولێر لەسەر رووبەری 200 دۆنم زەوی دروستکراوە و تا ئێستا نزیکەی 150 جۆر ئاژەڵ و باڵندەی تیادایە و دیزاین و شێواز و بیرۆکەی پڕۆژەکەشی لە وڵاتانی ئەورووپا و ئەمریکا وەرگیراوە و لە چەند بەشی سەرەکی پێکدێت و سێ دەریاچەیشی تێدایە بۆ باڵندە و پەلەوەڕەکان، هەروەها چەندین شوێنی دیکەی جیاوازیشی تیادایە بۆ ئاژەڵان و گوژمەی تێچووی پڕۆژەکەش 90 ملیۆن دۆلارە.

ئەو پڕۆژەیە لە چەندین بەش پێکدێت و دوو بەشی ناوچەی سروشتی پارێزراوە و بەشێک لە مینی هەولێر پێکدێت کە شاری هەولێر بچووککراوەتەوە بە جۆرێک دەتوانی هەموو شەقام و باڵەخانە و ماڵەکان بە بچووکی بدۆزیتەوە، باخچەی ئاژەڵانی هەولێر گەورەترین باخچەی ئاژەڵانە لەسەر ئاستی عێراق و ئێستا لە قۆناغی تەواوبووندایە و بڕیارە بەمنزیکانە بکرێتەوە.