پاێزگاری هەولێر بەشداریکرد لە ئیڤێنتی پڕۆژەی (Orange Corners Erbil) بۆ گەنجان
ئەمڕۆ 2020.1.14 بەئامادەبوونی هەریەک لە د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر و سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قونسڵخانەی هۆڵەندا لە هەولێر ئیڤێنتی پڕۆژەی (Orange Corners Erbil) بۆ پاڵپشتی لە پڕۆژە و بیرۆکەی گەنجان دەست پێکرد.
ئیڤێنتی پڕۆژەی (Orange Corners Erbil) بۆ پاڵپشتی لە پڕۆژە و بیرۆکەی گەنجان، لەلایەن قونسڵخانەی هۆڵەندا لە هەولێر وەکو قۆناغی یەکەم دەست بە پڕۆژەکە کراوە، لەم پڕۆژەیەدا گەنجان هاوکاری دارایی دەکرێن و لە دەسپێکی پڕۆژەکەشدا بۆماوەی 6 مانگ ڕاهێنان بە گەنجانی بەشداربوو دەکرێت بۆئەوەی بە تەواوی ئامادە بکرێن و دواتر بە پڕاکتیکی دەست بە ئەنجامدانی پڕۆژەکانیان بکەن.