پەیامی پارێزگاری هەولێر بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئایینی ئێزیدی
پەیامی پارێزگاری هەولێر بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئایینی ئێزیدی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئایینی ئێزیدی، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی خوشك و برایانی ئێزیدی دەكەین و هیوادارین هەمیشە لە ئارامی و خۆشی و جەژن دابن.
بەمبۆنەیەوە وەک پارێزگای هەولێر، جەخت لەسەر پاڵپشتیکردن و بەردەوامیدان بە پتەوکردنی برایەتی و تەبایی و پێکەوە ژیانی نێوان پێکهاتە و ئاینەکان لە کوردستان دەکەینەوە، هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان یەکێک لە خەسڵەتە جوانەکانی بەدرێژایی مێژووی دێرینی نموونەی بەرز و دیاری ئەو پێكەوە ژیانە ئاینی و نەتەوەییە بووە لەکوردستان و هەربەمجۆرەش دەمێنێتەوە.
هەر لەخۆشی و جەژندابن
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2023.4.19