لەهەولێر لە یادی (74) ساڵەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان سمینارێک سازکرا

لەهەولێر لە یادی (74) ساڵەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان سمینارێک سازکرا

ئێوارەی ئەمڕۆ 2020.1.22 لە هۆڵی پێشەوای شاری هەولێر بە ئامادەبوونی د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسان، ناوەندی هاوکاری حزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، سمینارێکی لە ژێر ناونیشانی ((کۆماری کوردستان، ئەزمونێکی شکۆدار و هێمای یەکڕیزی)) سازکرد.

لەسمینارەکەدا کە بەبۆنەی 74 ساڵەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان سازکرابوو، چەند شارەزا و مێژووناسێک باسیان لە ئەزموونی شکۆداری کۆماری کوردستان کرد و تیشکیان خستە سەرئەوەی کە كۆماری كوردستان، ئەگەرچی كۆمارێكی ساوا بوو، بەڵام بە بڕشت بوو و دەیان تایبەتمەندی و سیمبوڵی بۆ گەلی کورد جێھێشت.

جێگەی باسە 74 بەر لە ئەمڕۆ لە 22ی کانوونی دووەمی ساڵی 1946 پێشەوا قازی محەمەد، لە گۆڕەپانی چوارچرای مەهاباد کۆماری كوردستانی راگەیاند، ئەگەرچی تەمەنی کۆمارەکە 11 مانگ بوو، بەڵام لەبیرەوەری کوردستانیاندا هەمیشە بە زیندویی ماوەتەوە.