به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم، ڕێوڕه‌سمى ساڵیادی شەهیدانی 1ی شوبات له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ چوو

به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم، ڕێوڕه‌سمى ساڵیادی شەهیدانی 1ی شوبات له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ چوو

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2020.2.1 به‌ ئاماده‌بوونى ڕێزدار مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و نوێنەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و وەزیری ناوخۆ و د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک دیکە لە وەزیران و پەرلەمانتاران و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان، وەزارەتی شەهیدان و ئەنفاکراوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر، ڕێوڕه‌سمى 16مین ساڵیادی شەهیدانی 1ی شوباتی له‌ پاركى شەهید (سامى عه‌بدولڕه‌حمان) سازکرا.

لە ڕێوڕەسمەکەدا هەریەک لە ڕێزدار مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نوێنەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری ناوخۆ و جێگری سەرۆکی پەرلەمان و پارێزگاری هەولێر و وەزیر و پەرلەمانتارانی پەرلەمانی کوردستان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان تاجه‌گوڵینه‌یان له‌سه‌ر مۆنیومێنتی شه‌هیدانی یه‌كی شوبات دانا.

لە كارەساتی یەكی شوباتی ساڵی 2004دا لە دوو تەقینەوەی خۆکوژیدا لەناو بارەگای لقی 2ى پارتیی دیموكراتی كوردستان و مەڵبەندی‌ 3ى یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە ھەولێر 101 سەركردە و كادیری ھەردوو حزب و دەیان پێشمەرگە و خەڵكی‌ سڤیل شەهید بوون، و ژمارەیەكی زۆریشان بریندار بوون.