پارێزگاری هەولێر لەڕێورەسمێکدا خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەش بە یاریزانانی یانەکە و ستافی راهێنەران کرد
شەو سێشەممه 2023.5.9، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی حکومی، بەبۆنەی سەرکەوتنە یەک لە دوای یەکەکانی یانەی هەولێر لە خولی نایابی عێراق، لەڕێورەسمێکدا خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەش بە یاریزانانی یانەکە و ستافی راهێنەران کرا.
شایەنی باسکردنە، لەسەر ئەرکی خالید خۆشناو خاوەنی هێمن گروپ خەڵاتەکان ئامادەکرابوون.