پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە یاریزانی خاوەن پێداویستی تایبەت ئەحمەد شاهین كرد

پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە یاریزانی خاوەن پێداویستی تایبەت ئەحمەد شاهین كرد

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 2020.2.5 د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا پێشوازی لە یاریزانی خاوەن پێداویستی تایبەتی هەولێر (ئەحمەد شاهین سابیر) كرد.

لەدیدارێکد کە هەریەک لە بەڕێوەبەری گشتی پەیمانگای گەشە و باوکی یاریزان و توێژەرەکۆمەڵایەتیەکەی ئامادە بوون، پارێزگاری هەولێر هەموو پاڵپشتی و هاوکارییەکی خۆی بۆ یاریزانی خاوەن پێداویستی تایبەتی هەولێر (ئەحمەد شاهین سابیر) خستە ڕوو و ئومێدی سەرکەوتنی بۆ خواست لەبەشداریکردنی لەو پاڵەوانیەتییەی کە بڕیار وایە بەمنزیکانە لە شاری ماڵمۆی وڵاتی سوید لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەڕێوەبچێت.

یاریزانی خاوەن پێداویستی تایبەتی هەولێر (ئەحمەد شاهین سابیر) خاوەنی چەندین نازناوی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتییە لە تۆپی سەرمێز و بۆ چەندین جاریش لەسەر ئاستی وڵاتان پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.